عەلی ڕەبیعی: تاران سەبارەت بە دانوستانی ڤییەنا بڕیاری داوە
کوردسات نیوز
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
"ڕەبیعی" باسی لەوە کرد، ئەگەر ڕێککەوتنی "تاران" لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم درێژ بکرێتەوە، دانوستانەکانی "ڤییەنا" ئیستفزازی دەبن و ھیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ درێژکردنەوەی ڕێککەوتنەکە و ھەموو بژاردەکان تاوتوێ دەکەن.
وتیشی، پەلەیان نییە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە "ڤییەنا" و بەردەوام دەبن تا گەیشتن بە ئەنجام، بەڵام "تاران" بڕیاری خۆیداوە و کاتی ئەوەیە لایەنەکانی تر بە تایبەت "واشنتۆن" بڕیار بدەن.
"ڕوبەیعی" جەختی کردەوە لەوەی ھەر ڕێککەوتنێک بکەن، دەبێت ھەڵگرتنی تەواوی سزاکان لەخۆبگرێت و ڕێککەوتنیش ھەیە بۆ ھەڵگرتنی سزاکان لەسەر وزە و بانکەکان و کۆمپانیاکانی دڵنیایی.