دوای تێپەڕبوونی ٢٤ سەعات بەسەر ئەو مۆڵەتەی بۆ فەلەستینییەکانی دیاریکردبوو تا خانووەکانی گەڕەکی بوستانی شارۆچکەی سەلوانی قودس چۆڵبکەن، ھێزێکی ئیسڕائیلی بە چەندین کەلوپەلی سەربازی و شۆفڵ گەیشتنە شارۆچکەکە و دەستیان کردووە بە ڕووخاندنی ١٧ خانووی گەرەکی بوستان.


ئەوەش شەر و پێکدادانی لە نێوان دانیشتوانی ناوچەکە و سەربازانی ئیسڕائیلدا لێکەوتەوە، لێپرسراوێکی بزوتنەوەی فەتحی فەلەستینیش ڕایگەیاندووە، ئەو ھەنگاوەی ئیسڕائیل پێشھاتێکی مەترسیدارە و دەبێتە ھۆکاری دوبارە دەستپێکردنەوەی شەڕو ئالۆزییەکان. دووپاتیشیکردووەتەوە، کە پێویستە کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەو تاوان و داگیرکارییە بێدەنگ نەبێت.