وەزیرانی دەرەوەی ١٩ وڵاتی ئەندام، لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆبوونەوە و ڕاگەیاندراوێکیان لە بارەی ڕەوشی سوریا بڵاوکردەوە و جەختیانکردەوە لە سەر گرنگی دابینکردنی پێویستییە مرۆییەکان و دابینکردنی ھاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ ھەموو ھاوڵاتیانی سوریا. ھەروەھا گرنگی بەردەوامبوونی ھاوکارییەکان ئاوارە و پەنابەرەکان دووپاتکرایەوە لە پێناو گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بۆ ناوچەکانی خۆیان. ھەروەک بە پێویستیان زانی چارەسەرێکی سیاسی دروست بۆ قەیرانی ١٠ ساڵەی سوریا بدۆزرێتەوە.


پێشتر مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، داوای لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد، چارەنووسی ھاوڵاتییەکانیان یەکلابکەنەوە و لە وڵاتەکانیان وەریانبگرنەوە، چونکە دەیان ھەزار کەس لە تیرۆرستانی داعش و ژن و منداڵەکانیان، لە کەمپەکانی ھەسەدە ڕاگیراون.