مەزڵوم کۆبانێ داوایەک ئاراستەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات
کوردسات نیوز
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، داوا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات، چارەنووسی ھاوڵاتییەکانیان یەکلابکەنەوە و لە وڵاتەکانیان وەریانبگرنەوە.
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھەسەدە، لە تویتەر رایگەیاند، بۆ گەرەنتیکردنی سەرکەوتن بەسەر داعشدا، پێویستە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەیان ھەزار کەس لە تیرۆریستانی داعش و ژن و منداڵەکانیان، کە ئێستا لە کەمپەکانی ھەسەدە راگیراون، لەبیر نەکەن و بیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان و کۆمەکی پرۆگرامی پەروەردە و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی بکەن.
دوای تێکشکانی داعش لە سوریا و عێراق، ھەزاران و ژن و منداڵی تیرۆرستانی داعش خۆیان رادەستی ھێزەکانی سوریای دیموکرات کرد و زۆرینەیان لە کەمپی ھۆل نیشتەجێ کراون.