لە ماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە دوو ھەزار کەس لە تورکیا دەستگیرکراون
کوردسات نیوز
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١
کۆمەڵەی چاودێری یەکسانی لە مافەکانی مرۆڤی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی ٥ مانگی ئەمساڵدا، لێپرسراوانی وڵاتەکە دەستوەردانیان لە لانی کە ٢٠ گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتییانە کردووە و ھەڵیانوەشاندۆتەوە، ھەروەھا ٢ ھەزار و ١٢٣ کەسیشیان لەو گردبوونەوانە دەستگیرکردووە.
بەپێی ئەو راپۆرتە، دەستوەردانەکان لە شارە گەورەکان بوون، وەک "ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە و ئزمیر و دیاربەکر" کە رێگری لە دەیان گردبوونەوە کراوە، لێپرسراوانی تورکیاش ٩٩%ی ھۆکاری دەستوەردانەکانیان گەڕاندۆتەوە بۆ مەترسی کۆرۆنا نەک پێشێلکاری مافی مرۆڤ.