لە شاری "تەرابلوس" لە باکوری لوبنان، خۆپیشاندەران دژی خراپی رەوشی ئابوری و دابەزینی بەھای لیرە بۆ ئاستی پێوانەیی رژانەوە سەر شەقامەکان و پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان روویدا، ھاوکات لە چەند شارێکی تر خۆپیشاندەران ھەوڵیاندا ھەڵبکوتنە سەر لقەکانی بانکی ناوەندیی و چەندین رێگەشیان داخست کە شارەکان بە یەکەوە دەبەستنەوە. 
بەھای لیرەی لوبنانی بەڕێژەی ٩٠% بەرامبەر بە دۆلار دابەزیوە و بانکی نێودەوڵەتیش رایگەیاندووە قەیرانی لوبنان یەکێکە لە ھەرە قەیرانە قورسەکان و خراپترینە لە سەدەی ١٩ەوە، تا ئێستاش سەرباری فشارە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت ەلایەن فەڕەنساوە، لێپرسراوانی لوبنان نەیانتوانیوە حکومەت پێکبھێنن.