"مات ھانکوک" وەزیری تەندروستی بەریتانیا بەھۆی لە ئامێز گرتن و ماچکردنی "جینا کولادانجیلو"ی یاریدەدەری دەستی لەکارکێشایەوە، چونکە رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی پشتگوێ خستووە، ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی بەریتانیاش لە پارتی پارێزگاران و کرێکاران فشارەکانیان بۆ سەر ئەو وەزیرە زیاد کرد تاوەکو دەستلەکار بکێشێتەوە. 
"بۆریس جۆنسن" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش نیگەرانی دەربڕیوە لە وەرگرتنی ئەو دەستلەکارکێشانەوەیە و وتی "ساجد جاوید" دەخرێتە شوێنی "مات ھانکوک" کە پێشتر وەزیری ناوخۆ و ھەروەھا وەزیری گەنجینە بووە.