تۆڕی"ئێن بی سی نیوز"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی دانوستانەکان بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی، ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن، ھەڵسەنگاندن بۆ لابردنی سزاکانی سەر عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەکات.


لەلایەکی ترەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ھەڕەشەی کشانەوەی وڵاتەکەی لە دانوستانەکانی  ڤییەنا کرد و بە رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی وڵاتەکەی راگەیاند، بەردەوامبوونی ئێران لەسەر پەرەپێدانی پڕۆگرامی ئەتۆمی، کشانەوەی ئەمریکا لە دانوستانەکان نزیک دەکاتەوە، چونکە ئێستا ئێران ئامێری پێشکەوتووی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم خستۆتە کار.


تائێستا وڵاتانی ئەندامی رێککەوتننامەی ئەتۆمی شەش خولی دانوستانیان لە ڤییەنا ئەنجامداوە و بەمنزیکانەش خولی حەوتی دانوستانەکان بەرێوەدەچێت.