ئارام فەتاح خەراجیانی، یاریزانی لەشجوانی ئەمڕۆ لەگەڵ وریا حەمەکەریمی ڕۆژنامەنوسدا لەڕوداوی هاتوچۆکەی ڕێگەی عەربەت-سلێمانی گیانی لەدەستدا.

ئارام خەراجیانی پاڵەوانێکی لەشجوانی ئاست بەرزبوو، کە خاوەنی چەندین دەستکەوت و نازناوبوو لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیی.

ئارام، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ،
لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە هەمان شوێنی رۆژنامەنووس و پێشكەشكار وریا حەمە كەریم، گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی هاتوچۆی عەربەت رایگەیاند، وریا حەمە كەریم ئۆتۆمبێلەكەی وەستاندوە و ویستویەتی هاوكاریی مامۆستا ئارام بكات، لەو كاتە بارهەڵگرێك خۆی بە ئۆتۆمبێلی هەردووكیاندا كێشاوە و گیانیان لەدەستداوە، شۆفێری بارهەڵگرەكەش كە ئێرانییە، بریندار بووە و لە نەخۆشخانەیەكی سلێمانییە.