(تیمۆسی لیندرکینگ) نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ یەمەن ڕایگەیاند، واشنتۆن بە پێی ئەو ڕەوشە مامەڵە لەگەڵ یەمەن دەکات کە لە ئێستادا پێیدا گوزەر دەکات،  حوسییەکانیش لایەنێکی شەرعیین لە یەمەن.


وتیشی، فشارەکان لەسەر حوسییەکان نەیتوانیوە ڕێگر بێت لە پێکدادانەکانی مەئرەب، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ یەمەن ئاماژەی بەوەشکرد، گەشبینە بە گەیشتن بە بڕیاری ئاگربەست، لە نێوان چەکدارانی حوسییەکان و ھاوپەیمانی وڵاتانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە.