ھیچ دەرفەتێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتان لە دەست نادەین
کوردسات نیوز
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
(ئیبراھیم ڕەئیسی) سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئێران ڕایگەیاند، ئاسایشی بە کۆمەڵ بەشێکی سەرەکی دەبێت لە ئەجێندای سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە کابینەی داھاتووی حکومەتدا، لە پێناو بەدیھێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە.
وتیشی، تاران وشیارانە مامەڵە لەگەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا دەکات و دیپلۆماسیەتی کابینەی نوێ، ھیچ دەرفەتێک بۆ گەشەی پەیوەندییە ئابوورییەکان لە گەڵ وڵاتانی تر لە دەست نادات.