واشنتۆن: دانوستانی ڤییەننا لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕوون نییە
کوردسات نیوز
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، لە دانوستانەکانی (ڤییەننا) لەسەر پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، ناکۆکی گەورە لە نێوان (واشنتۆن و تاران)دا ھەیە، دەشڵێت، ئەگەر نییە بەم نزیکانە خولی شەشەمی دانوستانەکان بەڕێوەبچێت.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە، ھێشتا کات لەبار نییە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پڕۆسەکە ھێشتا ڕوون نییە، دەشڵێت، تاران ھەماھەنگ نییە لەگەڵ تیمی ھونەریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.