سوریا: قسەی مافیاکەی تورکیا لەبارەی ناردنی چەکی تورکی بۆ بەرەی نوسرە راستە
کوردسات نیوز
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١
بەشار جەعفەری
بەشار جەعفەری جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، قسەکانی سەدات پەکەر، مافیای بەناوبانگی تورکیا کە وتبووی لە تورکیاوە چەند بارھەڵگرێک چەک و تەقەمەنی رەوانەی بەرەی نوسرە کراوە، راست و دروستن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دەیەوێت بە ھەموان بڵێت سەرجەم زانیارییەکانی سەدات پەکەر راست و دروستن و پێشتریش لەبارەی رۆڵی خراپی تورکیا لە سوریا قسەی لەگەڵ لایەنە دەرەکییەکان کردووە. وتیشی، خێزانی ئەردۆغان راستەوخۆ سەرپەرشتی بردنی نەوت و غازی سروشتی سوریایان کردووە.
لە چەند ھەفتەی رابردوودا سەدات پەکەر کە لە تورکیا ھەڵاتووە، چەند نھێنییەکی ئاشکرا کرد و لە یەکێک لە ڤیدیۆکانیدا وتی، جگە لە تورکمانەکانی سوریا، چەند بارھەڵگرێک چەکی تورکی رەوانەی بەرەی نوسرەش کراوە.