لە راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتوەکاندا کە لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران ئامادەکراوە و بڕیارە رۆژی ٣٠ ئەم مانگە بدرێتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، باس لەوە کراوە لە ماوەی رابردوودا ئێران چەندین ھەنگاوی نیگەرانکەری ناوە و پابەندبونەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمی کەمکردۆتەوە و رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ لەسەدا ٦٠ بەرز کردۆتەوە، سەبارەت بە بەرنامەی موشەکی ئێرانیش ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، ئێران موشەکی بالیستی ھەڵداوە کە لەگەڵ پابەندبونەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمیی ناگونجێت، ھاوکات ھەڵدانی مانگێکی دەستکردیش بە ھاوکاری روسیا، لەگەڵ پابەندبونەکانی ئێران بە رێککەوتنەکە یەکناگرێتەوە.