ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان لە کۆبوونەوەیەکدا لە ژنێڤ رەوشی مافەکانی مرۆڤی لە عێراق تاوتوێکرد و  مۆنیک فان دالین باڵیۆزی ھۆڵەندا بەناوی ٢٨ ئەندامی ئەنجومەنەکەوە کە لە نێویاندا ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتانی ئەوروپی ھەیە رایگەیاند ، ھەرچەندە حکومەتی عێراق ھەوڵەکانی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ فراوان کردوە ، بەڵام نیگەرانن لەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ دەکرێت بەتایبەت دادگایی نەکردنی بکوژانی خۆپیشاندەران و چالاکوانان و رۆژنامەنوسان و کاندیدانی ھەڵیژاردن ، لە ھەمانکاتدا  ھەوڵەکانی حکومەتیان بۆ رێکخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە بەرز نرخاندوە و بە گرنگ ناویان بردوە .