جوان باچون وتەبێژی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاندوە ، لەسەر داوای کۆمارییەکان ، دەنگدان لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی یاسای رێگەدان بە سەرۆک بۆ بەکارھێنانی ھێزی سەربازی کە ماوەی ٢٠ ساڵە رێگەی پێدراوەو لە رێیەوە ئەمریکا جەنگی عێراقی ھەڵگیرساندوە ، دواخراوە ، ھۆکاری دواخستنیشی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و وتوێژی زیاتر گەراندۆتەوە  لەگەڵ دیبلۆماتکاران و لێپرسراوانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بۆ زانینی کاریگەرییەکانی ئەو ھەنگاوە .  


ھەفتەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ پشتگیری بۆ ھەڵوەشاندنەوەی یاساکە دەربری ، بەڵام پەسەندکردنی کۆتایی ھەڵوەشاندنەوەی یاساکە دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە بێت کە زۆرینە دیموکراتەکان پشتگیری ئەو ھەنگاوە دەکەن و کۆمارییەکانیش لە دژی دەوەستن .