ئەردۆغان: پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا چووەتە قۆناغێکی نوێ
کوردسات نیوز
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ئەردۆغان لە وتەیەکدا ڕایگەیاند، کێشەکانیان لەگەڵ ئەمریکا لە کاتێکی گوونجاودا چارەسەر دەکەن و ئێستا پەیوەندییەکانیان چووەتە قۆناغی ھەماھەنگی، داواشی لە ئەمریکا کرد، ڕێز لە ماف و سەروەرییەکانی تورکیا بگرێت، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەردەوام بوون لە کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا و پەلامارەکانی بۆ سەر ھێزە کوردییەکان لە سوریا.
لەلایەکی ترەوە جۆزێف بۆریل، بەرپرسی سیاسیەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئەم مانگە، پرسی تورکیا یەکێک دەبێت لە تەوەرەکانی گفتوگۆکانیان، بەڵام بە قوڵی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا تاوتوێ ناکەن.