نوێنەرایەتی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند، جۆزێف بۆریل بەرپرسی سیاسیەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، ئامادەیی یەکێتییەکەی بۆ ھاوکاریکردنی عێراق لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد پیشانداوە و لەسەر داوای حکومەتی عێراق، تیمی چاودێری ڕەوانەی عێراق دەکەن، بە مەبەستی چاودێریکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بڕیارە ١٠ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.