لە "پنتاگۆن" وەزیری بەرگری ئیسڕائیل لەگەڵ "لوید ئۆستن" ھاوتا ئەمریکییەکەی و "مارک میلی" سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ھاوبەشی ئەمریکی کۆبووەوە.


دوای ئەو کۆبوونەوەیە، "جۆن کیربی" وتەبێژی "پنتاگۆن" ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی بەھێزیان لەگەڵ "ئیسڕائیل" ھەیە و ئەمریکا بوون و توانای بەھێزی ھەیە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و جوڵاندنی ھێزەکانیشیان لە ناوچەیەکەوە بۆ یەکێکی تر ئاساییە، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بە کشانەوەی ٨ سیستمی مووشەکی "پاتریۆت" و گۆڕینی پاترییەکانیان لە چەند ناوچەیەکی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست. "کیربی" ڕاشیگەیاند کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بەردەوامە و لە کاتی خۆیدا تەواوی دەکەن.