ھیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسی لە نێوان تاران و واشنتۆن نییە
کوردسات نیوز
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١
"ساکی" لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، لە ئێستادا ھیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسی لە نێوان "تاران" و "واشنتۆن"دا نییە و ھیچ پلانێکیش نییە بۆ کۆبوونەوەی سەرکردەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
وتیشی، "جۆو بایدن" پێیوایە بڕیاردەر لە ئێران "خامنەیی"یە بەر لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و دوای ھەڵبژاردنەکەش.
ئەو لێدوانەی "ساکی" دوای یەکەم کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی "ئیبراھیم ڕەئیسی" ھات کە وتبووی لەسەر پڕۆگرامی مووشەکی ئێران دانوستان ناکەن و ڕەتیشیکردەوە لەگەڵ "جۆو بایدن" سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.
سەبارەت بە دانوستانەکانی "ڤییەنا"ش وتی ھیچ خشتەیەکی زەمنی دانەنراوە بۆ دەستپێکردنی خولی حەوتەمی دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام "واشنتۆن" پابەندە بەو دانوستانە چونکە لە بەرژەوەندی وڵاتەکە و ئاسایشی نەتەوەییانە.