کوردستان

بە پێی بەدواداچوونەکانی کوردسات نیوز، سەرجەم کۆچبەرەکان خەڵکی سلێمانی و چەمچەماڵ و ڕانییە و سەیدسادقن و لە کەنارئاوەکانی تورکیاوە بەڕێکەوتن بەرەو ئیتاڵیا، بەڵام لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە لە نزیک دورگەی"لارۆس"ی یۆنان ماتۆڕی بەلەمەکەیان لەکارکەوت و بۆ ئەوەی لە ئاودا تووشی ھیچ ڕووداوێکی نەخوازراو نەبن، بڕیاریاندا لە گەشتەکە بەردەوام نەبن و لەو دوورگە شاخاوییە لایاندا.


بە پێی زانیارییەکان، کۆچبەرەکان ئاو و خۆراکیان لێبڕاوە و بە مەبەستی ڕزگارکردنیان پەیوەندییان بە ھێزی دەریاوانی یۆنانەوە کردووە، بەڵام بەھۆی ھەڵکردنی ڕەشەبایەکی بەھێز لە ناوچەکە، ڕزگارکردنیان بە یەختی ھێزی دەریاوانی یۆنان کەمێک ئەستەمە و بەدوای ڕێگەچارەی ترن بۆ ڕزگارکردنیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حازم گۆران بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی ھەرێمی کوردستانی رایگەیاند، لە ئێستادا ھەمواری مووچەی پەرلەمانتارانی خانەنشین  لە ھەرێم گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، لە ھەوڵی ئەوەدان ئەم مانگە بەپێی سیستمی نوێی مووچە وەربگرن.

 وتیشی، ٤٣٠ پەرلەمانتاری خانەنشین لە ھەرێم ھەیە، ئەو پەرلەمانتارانەی راژەی خزمەتیان ھەبێت، بە مووچەی ٥٠٪ خانەنشین دەکرێن، ئەوانەیان خزمەتییان نەبێت تەنیا مووچەی چوار ساڵەکەیان وەردەگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا  ١٨٢٣ حاڵەتی نوێی توشبوون و ٢٥ حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و  ٢٢٣٥ توشبووش چاکبوونەوە.

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩               ژمارە ( ٥٤٠ )  
١. پشکنین: ( ١٢١٢١ پشکنینی نوێ)
• ( ٤٥٢٢) ھەولێر
• ( ٢٢٣٠) سلێمانی
• ( ٤٥٩٨) دھۆک
• ( ٨٣) ھەڵەبجە
• ( ٤٠٤) گەرمیان
• ( ٢٨٤) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ١٨٢٣ تووشبووی نوێ)
• ( ٤٣١) ھەولێر
• ( ٧٠٢) سلێمانی
• ( ٥٢٨) دھۆک
• ( ٣٥) ھەڵەبجە
• ( ٧٣) گەرمیان
• ( ٥٤) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: ( ٢٢٣٥ چاکبوون)
• ( ٣٤٤) ھەولێر
• ( ٦٩٠) سلێمانی
• ( ١١٢٣) دھۆک
• ( ١٣) ھەڵەبجە
• ( ٦٢) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٢٥ مردن)
• ( ٧) ھەولێر
• ( ٥) سلێمانی
• ( ٨) دھۆک
• ( ١) ھەڵەبجە
• ( ٢) گەرمیان
• ( ٢) ڕاپەڕین 

ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٧١٤٧١١ (٩٢٥١٠٨ ھەولێر، ٦٧٤٩٧٣ سلێمانی، ١٠٩٦٠٥٣ دھۆک، ١٨٥٧٧ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢٧٥١٣٤ (٧٩٤٤٨ ھەولێر، ٩٠٨٦٥ سلێمانی، ٩٩٩٩٨ دھۆک، ٤٨٢٣ ھەڵەبجە)
چاکبوون ٢٢٣٥٤٦ ( ٦٢٩٨٢ ھەولێر، ٧١٩٧١ سلێمانی، ٨٤٦٧٥ دھۆک، ٣٩١٨ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ٤٦٤٤٤ (١٥٠٦٠ ھەولێر، ١٦٦٢٧ سلێمانی، ١٤٠٣٠ دھۆک، ٧٢٧ ھەڵەبجە)
مردن ٥١٤٤ (١٤٠٦ ھەولێر، ٢٢٦٧ سلێمانی، ١٢٩٣ دھۆک، ١٧٨ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 

 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
١٩ی ئاب ٢٠٢١

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی ئاردیش پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، پێشنیازیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ ئەوەی ئاردی خۆماڵی بەکار بھێنرێت و بڕی پێویستی غاز و کارەبا بە نرخێکی گونجاو بۆ نانەواخانەکان دابین بکرێت تا نرخی نان داببەزێت. 

سەبارەت بە گرانبوونی نرخی غازی LPGیش ھەڤاڵ ئەبوبەکر rایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی غاز پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە ھەیە، ھەرچەندە لە ناوخۆشدا بەرھەم دەھێنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەعدی ئەحمەد پیرە" ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرپەرشتیاری ھەر سێ مەڵبەندی "قەرەچووغ و شەنگال و موسڵ" لەگەڵ ژمارەیەک لە پێشمەرگە دێرینەکان و کادیرانی یەکێتی لە سنووری ماددەی ١٤٠ کە لە ھەولێر نیشتەجێن کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە بە شێوەیەکی شارستانیانە بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ لیستی ھاوپەیمانی و کاندیدانی یەکێتی بکەن، بۆ ڕۆژی دەنگدانیش ھەموو پێداویستیەک ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی تەندروست و ئاسان بڕۆنەوە ناوچەکانیان و بەشداری ھەڵبژاردن بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داواشیکرد، پێش کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان، مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی خوێندنگەکان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ھۆڵی مەڵبەندی ٩ی ڕێکخستنی شارەزوور، کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا.


لە کۆبوونەوەکەدا پلان و بەرنامەی کاری داھاتوو بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن و ھەوڵدان بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان خرایەڕوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم ڕایگەیاند، پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی کە دەوترێت ھەرێم گەیشتووەتە ھێڵی سوور، ڕێژەی تووشبووان بە ڕێڕەوێکی ڕاست دەڕوات و تا ڕادەیەکیش نزمبووەتەوە.


وتیشی، بۆ کەمبوونەوەی زیاتری ڕێژەی تووشبوون، پێویستە ھاوڵاتیان پابەندی ڕێکارەکان بن و پەلە بکەن لە ناو تۆمارکردن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، چونکە تاکو ژمارەی تووشبوونی ڕۆژانە بە کۆرۆنا کەمنەبێتەوە، حاڵەتە خراپەکانیش کەمنابێت و ڕێژەی مردنیش ھەر بەرز دەبێت.


لەلایەکی ترەوە ھێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان چاودێری ھەڵسەنگاندنەکان بۆ ڕەوشی تەندروستی دەکەن، داواشیکرد، پێش کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان، مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی خوێندنگاکان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.


بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ھەزار و ٨٢٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ٢٥ تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لە دەستداوە، تا ئێستاش ٢٧٥ ھەزار و ١٣٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، کە پێنج ھەزار و ١٤٤ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو یادەدا ئامادەبووان تیشکیان خستە سەر خزمەت و خەباتی کەساس جەباری لە ماوەی شاخ و شاردا و دواتریش پەردە لەسەر پەیکەری کەساس جەباری لە نێو بینای سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک لادرا و چەند چالاکیەکی ھونەری کە ئاماژە بوون بە بەرزی ڕۆڵی کۆچکردوو و خەبات و ئەدەب نمایشکران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنیری کوردسات نیوز رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بە شێوەیەکی ھەرەمەکی گوندی زرگانی لە ریفی سەرێکانی تۆپباران کردووە و بەھۆیەوە ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە کە منداڵێک و ژنێکن.
ھەر بەھۆی تۆپبارانەکەوە دەیان ھاوڵاتی تر برینداربوون و سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی درباسپی و حەسەکە کە برینی بەشێکیان قورسە.

پەیامنیری کوردسات نیوز وتیشی، بەشێک لەو تۆپانەی ئاراستەی گوندەکە کراون کەوتوونەتە ناو ماڵەکانەوە و زیانی زۆریان ھەبووە.
ھاوکات میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان رایانگەیاندووە ھێزەکانی تورکیا تۆپبارانی گوندەکانی مرعناز و عەلقەمیەی سەر بە ناحیەی شەرای عەفرینیشیان کردووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوێکی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ھەرچەندە ئاماژەی بەبڕی یەدەگی دراوی بیانی ئەفغانستان نەکردووە بەڵام تەئکیدکردووەتەوە، زۆرینەی یەدەگی دراوی بیانی ئەفغانستان لە دەرەوەی وڵاتەکەیە و بەھیچ شێوەیەک بزوتنەوەی تاڵیبان ناتوانێت بەکاری بھێنێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، واشنتوان دەتوانێت سەرجەم ئەو یارمەتییە داراییانە ببڕێت پێشتر دراون بە ئەفغانستان لەلایەن سندوقی نەختی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتیەوە ھاوشێوەی ئەو حکومەتانەی کە دانیان پێدا نانێت وەک فەنزوێلا .

بەپێی راپۆرتێکی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی، یەدەگی دراوی بیانی ئەفغانستان لە کۆتایی مانگی نیسانی  ٢٠٢١ دا نۆ ملیارو ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.

ھاوکات کۆمەڵەی بانکەکانی ئەفغانستان رایگەیاندووە، بەھۆی ئەو دۆخەی لەوڵاتەکەیان دروست بووە، سەرجەم بانکەکان داخراون ھیچ بڕە پارەیەکیش لە بانکەکاندا نەماوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەرمانبەرانی گرێبەست لە یاداشتێكدا رایانگەیاند، سەڕەڕای بەجێهێنانی ئەركی خۆیان بەمووچەیەكی كەم، لەپاشەكەوتی مووچە و لێبڕینی 21٪ زەرەمەندی یەكەم بوون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتووانی قەزای "خەبات" خۆپیشاندانیان کرد لە دژی رووخاندنی خانووەکانیان کە بە زیادەڕەویی دروست کراوە، ھێزێکی ئەمنی زۆریش لە شوێنی خۆپیشاندانەکە بڵاوکراونەوە و توندوتیژی لە نێوانیاندا روویدا، ھاوکات ھێزە ئەمنییەکان رێگەیان نەدا ھیچ میدیایەک روماڵی بکات، بە زەبری ھێزیش کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکە ھێنا. 
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە رۆژی کۆتایی وۆرک شۆپەکەدا خەڵات بەسەر چوار مامۆستای زانکۆ  وۆرک شۆپەکەیان دەوتەوە دابەشکرا و خەڵاتی رێزلێنانیش بەسەر بەشداربواندا دابەشکرا.

لەوتەیەکدا فەھی بورھان سەرپەرشتیاری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پشتیوانی مەکتەبەکەی بۆ ئەو جۆرە چالاکیانە دووپات کردەوە. 

ھاوکات د.ئومێد حەیدەر سەرۆکی کۆمەڵەی کیمیای و فیزیای کوردستان لەڕێگەی سەرپەرشتیاری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکانەوە، داواکارییەکانی کۆمەڵەکەیانی خستەڕوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا  ١٩٣٨ حاڵەتی نوێی توشبوون و ٢١ حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و  ١٩٨٧ توشبووش چاکبوونەوە.

 

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩               ژمارە ( ٥٣٩ )  
١. پشکنین: ( ١٢٩٧٩ پشکنینی نوێ)
• ( ٤٦٨٣) ھەولێر
• ( ٢٧٠١) سلێمانی
• ( ٥٠٨١) دھۆک
• ( ١٢٣) ھەڵەبجە
• ( ٣٩١) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: ( ١٩٣٨ تووشبووی نوێ)
• ( ٦١٣) ھەولێر
• ( ٧٠٤) سلێمانی
• ( ٥١٠) دھۆک
• ( ٥٦) ھەڵەبجە
• ( ٥٥) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ١٩٨٧ چاکبوون)
• ( ٣٥٦) ھەولێر
• ( ٥٦٦) سلێمانی
• ( ٩٨٩) دھۆک
• ( ١٥) ھەڵەبجە
• ( ٥٦) گەرمیان
• ( ٥) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: ( ٢١ مردن)
• ( ٨) ھەولێر
• ( ٣) سلێمانی
• ( ٨) دھۆک
• ( ١) ھەڵەبجە
• ( ١) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین 
• 
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٧٠٢٥٩٠ (٩٢٠٥٨٦ ھەولێر، ٦٧٢٠٥٥ سلێمانی، ١٠٩١٤٥٥ دھۆک، ١٨٤٩٤ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢٧٣٣١١ (٧٩٠١٧ ھەولێر، ٩٠٠٣٦ سلێمانی، ٩٩٤٧٠ دھۆک، ٤٧٨٨ ھەڵەبجە)
چاکبوون ٢٢١٣١١ ( ٦٢٦٣٨ ھەولێر، ٧١٢١٦ سلێمانی، ٨٣٥٥٢ دھۆک، ٣٩٠٥ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ٤٦٨٨١ (١٤٩٨٠ ھەولێر، ١٦٥٦٢ سلێمانی، ١٤٦٣٣ دھۆک، ٧٠٦ ھەڵەبجە)
مردن ٥١١٩ (١٣٩٩ ھەولێر، ٢٢٥٨ سلێمانی، ١٢٨٥ دھۆک، ١٧٧ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
١٨ی ئاب ٢٠٢١
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...583584585586587...674