لێپرسراوێکی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ھەرچەندە ئاماژەی بەبڕی یەدەگی دراوی بیانی ئەفغانستان نەکردووە بەڵام تەئکیدکردووەتەوە، زۆرینەی یەدەگی دراوی بیانی ئەفغانستان لە دەرەوەی وڵاتەکەیە و بەھیچ شێوەیەک بزوتنەوەی تاڵیبان ناتوانێت بەکاری بھێنێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، واشنتوان دەتوانێت سەرجەم ئەو یارمەتییە داراییانە ببڕێت پێشتر دراون بە ئەفغانستان لەلایەن سندوقی نەختی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتیەوە ھاوشێوەی ئەو حکومەتانەی کە دانیان پێدا نانێت وەک فەنزوێلا .

بەپێی راپۆرتێکی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی، یەدەگی دراوی بیانی ئەفغانستان لە کۆتایی مانگی نیسانی  ٢٠٢١ دا نۆ ملیارو ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.

ھاوکات کۆمەڵەی بانکەکانی ئەفغانستان رایگەیاندووە، بەھۆی ئەو دۆخەی لەوڵاتەکەیان دروست بووە، سەرجەم بانکەکان داخراون ھیچ بڕە پارەیەکیش لە بانکەکاندا نەماوە.