وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا، رێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەمامک بەستن بۆ ستافی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران ناچارییە و لە حاڵەتی سەرپێچیدا، دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە قۆناغی یەکەمدا وەزارەتی پەروەردە دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دەمامک و ٥٠ ھەزار پاککەرەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی تەرخان کردوە، وەزارەتی تەندروستیش لە دابینکردنی ڤاکسین و تایبەتکردنی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە.
وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاندوە، دوای بڕیاری کردنەوەی فرۆشگای خوێندنگەکان، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکرێن و ئەو کەسەی لە فرۆشگای خوێندنگەکان کار دەکات دەبێت ڤاکسین وەربگرێت و دەمامک ببەستێت.
لە دیداری نێوان ھەردوولادا سەرەتا سەعدی ئەحمەد پیرە بەخێرھاتنی بەرێزیانی کرد وەک بەرپرسی نوێیی نووسینگەی باڵیۆخانەی کەنەدا لە ھەرێمی کوردستان، دواتر تیشکی خستەسەر دواین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی گۆرەپانی سیاسی عیراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە ، بەتایبەتیش پرسی ھەڵبژاردنی پێش وەختەی عیراق .
سەعدی ئەحمەد پیرە زۆر سوپاسی حکومەت و گەلی کەنەدای کرد کە لە قۆناغە جیاوازەکانی رابردوو ھەمیشە پشتیوانی گەلی کوردبوونە، دواجار لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی لە رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش رۆڵێکی بەرچاویان ھەبوو .
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا بارودۆخی ئابوری و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ھەرێمی کوردستان و پرسە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
دواتر ئیڤ دوڤال بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆخانەی کەنەدا لە ھەرێمی کوردستان سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمە و سەرنج و تێڕوانینەکانی سەعدی ئەحمەد پیرەیکرد و ئاماژەشی بەوەدا کە حکومەتی کەنەدا خوازیاری بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی سەرکوتووە بۆ عیڕاقییەکان ، ووتیشی: ھەمیشە پشتگیری لە سەقامگیری سیاسی وئابوری و ئاشتی و ئاوەدانی دەکەین لە عیراق ، بەردەام دەبین لە ھەماھەنگی و ھاوکاری ھێزەکانی عیراق بەگشتی و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی لە پێناو کۆتایھێنان بە مەترسی گروپە تیرۆرستییەکان .
وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیادراوە کۆکردنەوەی داھات و چاپکردنی پسوڵەی کارەبا لە کاتی خۆیدا بێت و ھەروەھا کاراکردنی بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی ھاوبەشانی کارەبا لە کاتی بوونی ھەر گرفتێکدا لە پێوەری زیرەک، کە لەکاتی زیاد بەکارھێنانی کارەبادا توشی دەبن.
راشیگەیاندووە، بڕیادراوە بە خێراترکردنی بەستنی پێوەری زیرەک و ھەموارکردنەوەی رێنماییەکانی پێدانی کارەبا و کارپێکردن و بەستنەوەی سیستەمی کارەبای وزە نوێیەکان بۆ ناو تۆری کارەبای ھەرێم.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئاماری ٢٤ سەعاتی ڕابردووی سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە ١٣٣٩ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا، ١٦٢٧ توشبووش چاکبوونەتەوە، ١٧ کەسی تریش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستدا.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID١٩ ژمارە (٥٦٥)
١. پشکنین: (١٠٦٩٣ پشکنینی نوێ)
• (٤١٠٩) ھەولێر
• (٢٠٨٠) سلێمانی
• (٣٩٩٥) دھۆک
• (٩٧) ھەڵەبجە
• (٢٢٠) گەرمیان
• (١٩٢) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: (١٣٣٩ تووشبووی نوێ)
• (٤٤٠) ھەولێر
• (٣٧٢) سلێمانی
• (٤٠٨) دھۆک
• (٤٨) ھەڵەبجە
• (٣٨) گەرمیان
• (٣٣) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (١٦٢٧ چاکبوون)
• (٨٠٠) ھەولێر
• (٣٢٤) سلێمانی
• (٣٦٥) دھۆک
• (٤٢) ھەڵەبجە
• (٧٦) گەرمیان
• (٢٠) ڕاپەڕین
٤. مردن: (١٧ مردن)
• (٦) ھەولێر
• (٤) سلێمانی
• (٦) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٩٨٥٧١١ (١٠٢٩٦٩٤ ھەولێر، ٧٤٠٢٩٥ سلێمانی، ١١٩٤٧٨٤ دھۆک، ٢٠٩٣٨ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٣١١٨٨٩ (٩٠١١٩ ھەولێر، ١٠٥٩٥٠ سلێمانی، ١١٠٠٠٢ دھۆک، ٥٨١٨ ھەڵەبجە)
چاکبوون ٢٧٦٤٣١ (٧٦٨١٧ ھەولێر، ٩٤٧٠٦ سلێمانی، ١٠٠٠٣٤ دھۆک، ٤٨٧٤ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٩٨٤٤ (١١٧٢٧ ھەولێر، ٨٨١٩ سلێمانی، ٨٥٤٨ دھۆک، ٧٥٠ ھەڵەبجە)
مردن ٥٦١٤ (١٥٧٥ ھەولێر، ٢٤٢٥ سلێمانی، ١٤٢٠ دھۆک، ١٩٤ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
١٣ی ئەیول ٢٠٢١
بەشدار حەسەن لە تیمی پارێزەرانی راگیراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، زیاتر لە ٢٠سزادراو و راگیراوی بادینان مانگرتنی تا مردنیان لە خواردن و خواردنەوە راگەیاندوە و بە ھۆیەوە تەندروستییان تێکچووە.
وتیشی، بە زۆر مانگرتن بە بەشێک لە زیندانییەکان شکێندراوە و ژمارەی مانگرتووەکانیش زۆرترە، بەڵام لە ئێستادا ناوی ھەموو مانگرتووەکانیان بەدەست نەگەیشتووە.
بەشدار حەسەن لەبارەی ھۆکاری مانگرتنەکەشەیانەوە ماوەی ھەفتەیەکە بەردەوامە وتی، زیندانییەکان داوای باشکردنی رەوشی زیندان و دادگاییکردنیان و چاوپێکەوتنی خێزانەکانیان دەکەن.
باسی لەوەشکرد، رەوشی دەروونی و تەندروستی زیندانییەکان زۆر خراپە و رێگە نادرێت بە ھیچ جۆرێک خێزانەکانیان چاویان پێبکەوێت.