بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لیژنەی باڵای ھاوپەیمانی کوردستان کۆبۆوە
کوردسات نیوز
١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٥٩٦
کۆبوونەوە پلانی داھاتووی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەسەندکرد و جەختیکردەوە کە دەبێت ئۆرگانەکان پابەندبن بە ڕێنماییە یاساییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و بە ئارامی پەیامی ھاوپەیمانی کوردستان بگەیەنن بە ھاوڵاتیان.
ھەروەھا ئاماژە بەوەکرا کە سبەینێ ١٤ی ئەیلول ھاوپەیمانی کوردستان لە دەڤەری راپەڕین کەرنەڤاڵێک رێک دەخات بۆ ناساندنی کاندیدەکانی، بەئامادەبوونی دەنگدەران و ھاوڵاتیانی دەڤەرەکە.