کوردستان

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ٢٤٠ ھەزار کێڵگە و حەوزی بەرھەمھێنانی ماسی لە پارێزگای سنە بوونیان ھەیە، کە لەمساڵدا وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکی ماسی و کەمی کارەبا، کێشەی گەورەی بۆ ئەو شوێنانە دروستکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەڵمەتەکە لە ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژادنی ھاوپەیمانی کوردستان دەستیپێکرد و زیاتر لە ھەفتەیەک بەردەوام بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە ھۆتێل فەرید کە دەکەوێتە سەر شەقامی ٣٠ مەتری شاری ھەولێر کەوتووەتەوە و بەھۆیەوە دوو ژن گیانیان لە دەستداوە کە ھەردووکیان خەڵکی ڕۆژئاڤای کوردستانن و زیانی ماددی زۆریش بەر ھۆتێلەکە کەوتووە.


ڕوونیشیکردەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی بە زوویی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە ژمارەیەک ھاوڵاتی کە لە ھۆتێلەکەدا بوون ڕزگار بکەن و بە پێی لێکۆڵینەوەکانیش ئاگرکەوتنەوەکە بەھۆی گڕگرتنی غازەوە بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە درێژەی بانگەشەکانی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان بە یاوەری (شاسوار جەلال و شوناس حسێن) کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان سەردانی شارباژێر دەکات و لە قەزای چوارتا چەند پڕۆژەیەک بەسەر دەکاتەوە.


بڕیاریشە دواتر لە ھۆڵی شەھید شیھاب لەگەڵ ئەندامان و کادرانی یەکێتی و گۆڕان لە سنوری شارباژێر کۆببێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تا ئێستا ٢١ جار بۆری ئاوی ئیفراز شکاوە و چاککراوەتەوە، لە ئێستاشدا کارەکانی چاککردنەوەی دەستپێکردووە و بە وتەی ھیوا عەبدولڕەزاق بەڕێوەبەری ئاوی ئیفرازی ھەولێر، چاککردنەوەی تەواوی پڕۆژەکە نزیکەی ١٥ ملیار دیناری پێویستە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەردانی شارباژێری کرد و لە قەزای چوارتا لەگەڵ ژمارەیەک گەنج و وەرزشکار کۆبووەوە و گوێی بۆ داواکارییەکانیان گرت کە بریتی بوون لە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکانی سنورەکە و پشتیوانیکردنیان لە دامەزراندنی یانەیەکی وەرزشی، لە بەرامبەردا قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پێدان داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات. بڕیاریشە ھەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی چەند پڕۆژەیەک لە چوارتا بەسەر بکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی دوێنێ بۆری ئاوی ئیفرازی سێ لە ھەولێر بۆ جاری ٢١ شکا، ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو چاککرایەوە و ئاو بۆ چەند گەڕەکێکی شارەکە بەردرایەوە، بڕیاریشە دوای پڕبوونی خەزانەکان، ئاو بۆ گەڕەکەکانی تریش بەربدرێتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاشیگەیاند، ھەولێر و یەکێتی دووانەیەکی لە یەک دانەبڕاون و گرنگە لەم ھەڵبژاردنەدا یەکێتیی کاندیدەکانی سەربخات و بە ھێزەوە بچێتە بەغدا و کار بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان بکات لە چوارچێوەی دەستووری عێراق.


دەرباز کۆسرەت ڕەسول کورتەیەکی لە بارەی ئامادەکارییەکانی یەکێتیی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ھەولێر خستەڕوو، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەم ھەڵبژاردنە چارەنووسسازە و گرنگە یەکێتیی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شوکری سەرحەد ئەندامی کۆمیتەی شەھیدانی پارتی کرێکاران لە ھەرێمی کوردستان لە گەڕەکی چوارچرا تەقەی لێکرا و شەھیدکرا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا بە توندی ئیدانەی تیرۆرکردنی (شوکری سەرحەد)ی کرد و داوای لە لایەنە ئەمنییەکان کرد؛ شەو و ڕۆژ بخەنە سەر یەک لە ‌پێناو دەستگیرکردنی تاوانباران و ڕادەستکردنیان بە دادگا بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.


دووپاتیشیکردەوە،‌ سلێمانی شاری ئارامی و سەقامگیرییە بۆ ھەمووان، و ھەموو کەسێکیش دەتوانێت لە ژێر سایەی ئارامی و ئاسایشی ئەم شارە ژیانی خۆی گوزەر بکات بێ ھیچ جیاوازییەک.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئاماری ٢٤ سەعاتی ڕابردووی سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە ١٣٧٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا، ١٥٦٧ تووشبووش چاکبوونەتەوە، ١٩ کەسی تریش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:  ئەم ھاوپەیمانییە بەشێکە لەخەونی خوالێخۆشبووان مام جەلال و کاک نەوشیروان کە لەدەباشانەوە گەڵالە کرا، سەرکەوتنیشی دەبێتە ھۆی بەھێزتربونمان بۆ دابینکردنی مافەکانی ھاوڵاتیانی ھەرێمەکەمان.

هەرکۆبونەوەیەدا  شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و ئاسۆ رەحیم لێپرسراوانی میحوەری سلێمانی بانگەشەی ھەڵبژاردن و کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان ئامادەیبوون.

قوباد تاڵەبانی داوای لەلێپرسراوانی کۆمیتە و مەکۆکان کرد کەریزەکانی خۆیان رێکبخەنەوە و زیاتر بچنە ناو جەماوەر و ھەوڵەکانی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ ئاشتکردنەوەی خەڵک و گێڕانەوەی متمانەی دەنگدەران بۆ بەشداریکردنیان لەپرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.

قوباد تاڵەبانی وتیشی: راستە زۆربەتان گلەییتان ھەیە لەسەر شێوازی حوکمڕانی و سیاسەت و خزمەتگوزاری، بەڵام ئەم ھەڵبژاردنە بۆ بەغدادە، دەبێت بەیەکەوە و بەیەکڕیزی بەرەو بەغداد ھەنگاو بنێین بۆ ئەوەی باشتر کاربکەین لەپێناو بەدەستھێنانی مافەکانی ھاوڵاتیان دا.

قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان جەختیشی کردەوە کە، بەیەکەوە بین، دەتوانین باشتر بەرگری لەمافەکانمان بکەین، چونکە سەلماندمان کاتێ بەیەک دەنگ و یەک تیم چوینە بەغدا، توانیمان مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم زامن بکەین.

دواتر و لەوتەیەکیدا ئاسۆ رەحیم رایگەیاند، پێویستە ھەموومان بەیەکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی کاندیدەکانمان سەرخەین، ئاماژەی بەوەشدا کە لە ئێستادا خەباتی ئێمە ئەوەیە کە کاری پێکەوەیی بکەین بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی کورد و نەھێشتنی ناعەدالەتی.

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا و لەوتەیەکیدا  شاناز ئیبراھیم ئەحمەد رایگەیاند، خۆشحاڵم لەقەڵای سەوزەوە پێکەوەین لەگەڵ گۆڕان، کاری ھاوبەشی دەکەین و بەھەمووان دەڵێین؛ بەیەکەوە بەھێزترین. 
وتیشی: ئەمجارە کەپێکەوە دەچینە بەغداد، بەھێزترین بۆ دەستەبەرکردنی ھەموو مافەکانی گەلی کورد و چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان. 


شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بەلێپرسراوی کۆمیتە و مەکۆکانی راگەیاند : بۆ ئەم ھەڵبژاردنە، داواتان لێدەکەم ھەمووتان کار بکەن بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان، کە ئەوە بۆ ئەمڕۆ ئەرکی سەرشانی ھەموومانە.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ھەردوو کاندیدی بازنەی ١ لەپارێزگای سلێمانی، شاسوار ئەمین کاندیدی ژمارە ٢٥ و شوناس حسێن کاندیدی ژمارە ٣٢ خۆیان ناساند و پەیام و بەرنامەی خۆیان بۆ خزمەتکردن خستەڕوو، راشیانگەیاند کەدوای سەرکەوتنیان ھەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ بەدەستھێنانی ماف و شایستە داراییەکانی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، دووپاتیشیان کردەوە کەسەرکەوتنی ھاوپەیمانێتی کوردستان سەرکەوتنی ھەموو گەلی کوردستانە و سەنگ و پێگەی گەلی کورد بەھێزتر دەکات لەھاوکێشە سیاسی و ئیقلیمیەکاندا.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئامادەبووان سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان خستەڕوو لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردن و پەرۆشی خۆیان دەربڕی بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان تا تیمێکی بەھێز بچێتە بەغدا و بەرگری لەمافە دەستورییەکانی گەلی کوردستان بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"حیكمەت حاتب" هاوسەرۆكی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێم، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، ئیدانەی تیرۆركردنی "شوكری سەرحەد" ئەندامی كۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەكەكە و هێرشكردنە سەر "فەرهاد بارش" پەنابەرێكی كوردی باكوور و ئەندامی هەدەپە كردو رایگەیاند تیرۆركردنی شوكری سەرحەد ڕووداوێكی مەترسیدارە و پێویستە حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن و ڕێگە لە ڕووداوی هاوشێوە بگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ئاماژەی بەوەشکرد ، دەبێ ئەو دەستانە لەبنەوە ببڕێنەوە کەدەیانەوێ سلێمانی بکەنە گۆڕەپانی تەراتێن و یەکلاکردنەوەی مەرامە گڵاوەکانیان، تا ھەمووان بزانن سلێمانی لانکەی بیری ئازادیی و ئازادی رادەربڕینە، و تێکۆشەران و خەباتکارانی سیاسی بەجیاوازی بیروڕایانەوە دەتوانن لەشاری ھەڵمەت و قوربانی پەرە بەکاروانی خەباتی مەدەنیانەی خۆیان بدەن و پاراستنیشیان لە ئەستۆی ھێزە ئەمنییەکاندایە. 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

‎ئاماژەی بەوەشكرد ، وەک دۆستێکی دێرینم ھیوادارم لە ئەركە نوێیەكەشتدا وەك هەمیشە بەسەركەوتوویی بتبینم و ماندوونەناسانە لەخزمەتكردن بەردەوام بیت. بێگومان كاركردن لەپێناو  دۆزی كورد و كوردستانیش كاری لەپێشینەت بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دکتۆر شیروان سادق بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی جۆری دەرمان لە ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لە ئێستادا ١٠٠٪ ھاوردەکردنی دەرمانی قاچاخ بۆ ھەرێمی کوردستان کۆنترۆڵکراوەو ھاوردەکردنی دەرمان زۆر بە وردی چاودێری دەکرێت.


راشیگەیاند، لە ماوەی رابردوو لیژنەیەکی حکومەتی فیدراڵ لەبارەی رێگری لە ھاوردەکردنی دەرمانی قاچاخ سەردانی ھەرێمی کوردستانیکردووەو رێگرییەکان بە ھەماھەنکی ئەوانیش دەکرێت، چونکە ھەر گواڕانکارییەک بکرێت لە ھاوردەکردنی دەرمان پێویستی بەرەزامەندی حکومەتی فیدراڵییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی عیراق لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئامادەکارییە ئەمنییەکان بۆ کاتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق و پاراستنی بنکە و سندوقەکانی دەنگدان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بەردەوامە و رێکاری پێویستیش دیاریکراوە.


باسی لەوەشکرد، پۆلیسی فیدراڵی و ھێزی پێشمەرگە ئەرکی پاراستنی ئەو شوێنانەیان پێدەسپێردێت.


لەبارەی پێکھێنانی دوو لیوای ھاوبەش لە نێوان ھێزی پێشمەرگەو سوپای عیراق پێش ھەڵبژاردنەکان و پاراستنی زیاتری ئەمنییەتی ئەو ناوچانە، نوێنەری وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی عیراق وتی، ھەوڵەکان بەردەوامە و ھەنگاوی باش نراوە بۆ پێکھێنانی ئەو دوو لیوا ھاوبەشە و ئەگەر پێش ھەڵبژاردن ئەو دوو لیوا پێکبھێنرێت لە بەرژوەندی ھەرێمی کوردستانە و کاری جدی بۆ دەکەین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...561562563564565...674