کوردستان

ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ھێزەکانیان دەستیان بەسەر ٧٩ ھەزار حەبی مادەی ھۆشبەر (جۆری کاپتاگۆن)دا گرتووە کە ھەوڵدراوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریاوە بھێندرێنە ھەرێمی باکور و رۆژھەڵاتی سوریا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، مادە ھۆشبەرەکان لەناو ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سەوزە و میوەدا شاردراونەتەوە، دوو کەسیش بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

پەیامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  بۆ نەورۆز و جەژنی بەھار و تاجی راپەرینی گەلەکەمان  

بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و  ساڵی نوێی کوردی (٢٧٢٤) ، یادی تاجی راپەڕینی رزگاری کەرکوکی قودسی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین، ئومێدەوارین نەورۆزی ئەمساڵ مژدەی گۆرانکاریی دیموکراسیی و ھەڵبژاردن  لەپێناو خزمەتکردنی باشتری گەلەکەمان و ژیان و گوزەرانیان بەدوای خۆیدا بھێنێت .

نەورۆز لە دیرۆکی گەلانی نەورۆزخوازدا جەژنی بەھار و نوێبوونەوەی سروشت و ژیانە، لە ژیانی نەتەوەی کوردیشدا بەتایبەتی  جەژنی ئازادی و سەرفرازی ھێمای خەباتە بۆ بەگژداچونەوەی زوڵم و ستەمکاری، لە وێستگەی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١یشەوە جەژنێکی سەرباری ئازادی نیشتمانییە کە رۆژی رزگاری کەرکوکی قودسی کوردستان و   تاجی سەرکەوتنی راپەرینە  .

 نەورۆزی ئەمساڵمان، مژدەی قۆناغێکی تری خەباتی مەدەنی ھێناوە کە ھەڵبژاردنی  پەرلەمانی کوردستانە، بۆ ئەم ئەرکەی خەبات بەگیانی ئازادیخوازانەی نەورۆزی دێرین وجۆش و خرۆشی راپەڕیەنەوە چاومان لەسەرکەوتنێکی گەورەی  یەکێتیی نیشتمانیی  کوردستان و ئەزموونی گەلەکەمانە تاکو رێڕەوی حوکمڕانی ڕاست بکەینەوە، گوزەران و ژیانێکی شایان و سەرفرازتر، بێ جیاوازی و جیاکاری لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستاندا  فەراھەم بکەین .

جارێکی تر جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵڕۆژی سەرکەوتنی راپەرین  بەرز و پیرۆز بێت .


مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ بڕی ٣٧ ملیار و ١٢٣ ملیۆن و ٨١٤ ھەزار دیناری خستووەتە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم.

دەشڵێت، ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراون و زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی ھەرێمی کوردستانە.

ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا عێراق نزیکەی ٦٠٨ ملیاری دیناری رەوانەی ھەرێمی کوردستان کردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام حکومەتی ھەرێم ئامادە نییە دابەشی بکات، بەوپێیەی کورتھێنانی ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیلان رەشاد  وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ھەتا یەک ھەفتەی دیکە کەشوھەوای ھەرێمی کوردستان بەو شێوەی ئێستایە، کە ئاسمان نیمچە ھەور و ھەندێک کات ھەوری تەواو دەبێت وەکو ئەمڕۆ چوارشەممە، بارستە ھەوای ساردی لەگەڵ دەبێت لە زۆربەی ڕۆژەکان، لە چەند کاتێکی جیاواز بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان زیاتر بارانی کورت خایەن بەشێوەی نمەباران ھەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە  ھەندێک کاتدا بەتایبەت بەیانیان زوو لە رێگەکانی دەرەوەی شار ئەگەری درووستبوونی تەم و مژ پێشبینی دەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وتیشی، لە رۆژی سێ شەممەی داھاتوو پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر ھەرێمی کوردستان لاوازبێت و کەشەکە سەقامگیری بەخۆیە ببینێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە دەباشان کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی موچە و دوایین ئامادەکارییەکانی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لە راگەیەنراوێکدا جەختیکردەوە، لەسەر پێویستی بە پەلە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەختکرایەوە لەسەر ھەڵوێستی نەگۆڕی یەکێتی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا، وەک تەنھا رێگای راست بۆ نوێکردنەوەی پرۆسەی دیموکراستی و شەرعیەتی حکومڕانی ھەرێمەکە. 

مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت ئەنجامنەدانی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا، پاشکەشەیە لە کاروانی دیموکراسی و سەرەنجام شەرعیەتی دامەزراوەکانی ھەرێم دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

جەختیشیکردووەتەوە، پاراستنی قەوارەی ھەرێم  لە ھەڕەشە و مەترسی  تەنھا لەرێگەی گەڕانەوە  بۆ ڕای کۆمەڵانی خەڵک و دیاریکردنی نوێنەرەکانیان لە ھەڵبژاردنێکی پەرلەمانی پاک و بێگەردا دەبێت، کە روانینی سەرجەم ھێز و لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی  نێوان ھەرێم و بەغدا لەخۆبگرێت، بەتایبەتی کێشەی مووچە و گوزەرانی خەڵک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، عەمار حەکیم و نوری مالیکی کۆبوونەتەوە و جەختیان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە زوترین کاتدا کردووەتەوە، بەو پێیەی دابەشکردنی سەرۆکایەتییەکان لەنێوان پێکھاتەکاندا بۆ پێدانی مافی پێکھاتەکانە.

دەشڵێت، عەمار حەکیم و نوری مالیکی داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن لە بڕیارەکەی بۆ بەشداینەکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پاشگەزبێتەوە بەو پێیەی پڕۆسەی دیموکراسی لە عێراق و ھەرێم پێویستی بە ھەمووانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەیدا، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی پابەند کرد بە دانەوەی ئەو قەرزانەی کە بانکی بازرگانی عێراقی داویەتی بە ھەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.

لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا ھاتووە، وەزارەتی دارایی عێراق بەشێوەی مانگانە بڕی ترلیۆنێک و ٢٧٢ ملیار دینار بە بانکی بازرگانی دەداتەوە، ئەو بڕە پارەیەش لە پشکی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دەبڕدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز راگەیاند فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیان بۆردومانی رێگەی کورتەکیان کردووە لە بناری قەندیل بەھۆیەوە ھاتوچۆی گوندەکانی بناری قەندیل و ئیدارەی راپەڕین داخراو و  کارەبای گوندەکانیش پچرا.

وتیشی، دوای بۆردومانەکە تیمەکانی شارەوانی بناری قەندیل توانیویانە رێگاکە چاکبکەنەوە و ھاتوچۆ ئاسایی بێتەوە بەڵام تاکو ئێستا گوندەکان بێ کارەبان و کارەباکە چاکنەکراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای ئەنجومەن پێشوازیکرد لە باڵیۆز د. محەممەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و وەفدێکی ھاوڕێی.

لەدیدارێکدا، وێڕای پیرۆزباییکردن لە ھەڤاڵ شێخ جەعفەر، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تیشکخرایەسەر دوا پێشھاتەکانی بارودۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عیراق.

لەو چوارچێوەیەدا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، جەختی لەسەر ھەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە سەبارەت بەپێویستی ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا و کەڵک وەرگرتن لەو ئیستیحقاقە نیشتمانییە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، خوێندکاران و  لێھاتوەکان لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن بیرۆکەو داھێنانەکانیان پێشکەش بە (Falling Walls Lab) بکەن کە چالاکیەکی ھاوبەشە لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و دامەزراوەی (DAAD) ی ئەلمانی و (Culture Factory) و بڕیارە لە ٢٦ی ئایار چالاکییەکە بەڕێوەبچێت.

دەشڵێت، پرۆژەکە وێستگەیەکە بۆ ئەو کەسانەی کە بیرۆکەی داھێنانیان ھەیەو دەتوانن پرۆژە و پلان و چالاکیە کۆمەڵایەتییەکانیان لە ماوەی ٣٠ دەقیقەدا پێشکەش بکەن و کێبرکێ بکەن بۆ بەدەستھێنانی گەشتێک بۆ (the Falling Walls Science Summit and be part of the Lab Finale) بۆ بەرلین - لە ئەڵمانیا.

لەبارەی پێشکەشکردنی بیرۆکەکان دەبێت خوازیار سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکات، https://falling-walls.com/lab/apply/iraq/
دواین کات بۆ پێشکەشکردنی بیرۆکەکان بەرواری ١٥ی نیسان دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەنراوێکدا جەختیکردەوە، لەپێناو پرۆسەی دیموکراسی، گەڕانەوە بۆ دەنگ  و ئیرادەی ھاونیشتمانیان، ڕەوایەتیدان بە دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەڵبژاردن باشترین بژاردەیە لە بەردەم ھەرێمی کوردستان.

لای خۆیەوە، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ئەوەدان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجامبدرێت و ئەوەش بە پێویستیەکی نیشتمانی و ئیستحقاقێکی میللی دەزانن.

کۆمەڵی دادگەریی کوردستانیش لە راگەیەنراوێکدا دووپاتیدەکاتەوە، لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردندان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، ھیواداریشن ھیچ لەمپەرو ڕێگریەک نەخریتە بەردەم ئەنجامدانی پرۆسەکە.

لای خۆیانەوە، ھەریەک لە بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و ڕەوتی ھەڵوێستی نیشتمانی، داوا دەکەن ھەڵبژاردن دوانەخرێت و لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

ھەڵوێستی ئەو لایەنانە لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکات کە بڕیارە لە ١٠ ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو کۆبوونەوەکەدا، بە گرنگیەوە باس لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئەڵمانیا کرا و وەزیری پێشمەرگە جەختیکردەوە لە بەردەوامی و بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان، ھەروەھا ستایشی گەل و حکومەتی ئەڵمانیای کرد لە بەرامبەر پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامیان بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بە تایبەتی، ھیواشی خواست پەیوەندییەکانیان بەردەوامی ھەبێت و دۆستایەتی نێوانیان پتەوتر و بەھێزتر بێت.

ھاوکات د.تۆبیاس، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە سەردانەکەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بە گرنگیەوە باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان و ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا کرد.

 وتیشی، ئەوان وەکو حکومەتی ئەڵمانیا دڵخۆشن بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و بەردەوام دەبین لە برەودان بەو پەیوەندییە ستراتیژیە دوورمەودایەی نێوانیان، لە بارەی ھاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وڵاتانی ھاوپەیمانان، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەردەوام دەبن لە ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتری وەزارەتی پێشمەرگە، لە پرۆسەی چاکسازیدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٣٠٠ ھاووڵاتی لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون، ناسنامەی ھەموویان بۆ ھەنگاو ئاشکرابووە.

بەپێی ئامارەکە لەو ژمارەیە ١٥١ ھاووڵاتی کورد و ٥٧ تورک و ٢٩ ھاووڵاتی بەلووچن، ھەروەھا ٢٧ چالاکوانی ژن و ١٣ منداڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون کە ٩ منداڵیان کورد و ٤ منداڵیان بەلووچن .

ھەر لەو چوارچێوەیەشدا ٢٠ چالاکوانی سوونی مەزھەب و ٥ ھاووڵاتی بەھایی و ٢ ھاووڵاتی مەسیحی لە نێوان دەستبەسەرکراواندان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ،  لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندان و لەکاتی خۆشیدا دژ بە بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بوون.

دەشڵێت، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە خوولی شەشەمی ھەڵبژاردنی کوردستان، کۆمەڵێک کێشەی لێکەوتەوە، بەپێویستیشی دەزانێت، ئەو کێشانە بەزووترین کات چارەسەر بکرێن و ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، چونکە ھەرێمی کوردستان بە نەبوونی پەرلەمان دووچاری کێشەو گرفتی زیاتر دەبێتەوە بە تایبەت لە ڕووی یاسایی و دەستوورییەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیمی وەزاری یەکێتیی روونکردنەوەیەکی لەبارەی دابەشکردنی موچە بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، داوایانکرد بەو بڕە پارەیەی کە لە بەغدادەوە ھاتووە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچە، چونکە بەرەجەژنانە و خەڵک چاوەڕێی ئەو مافەی خۆیەتی وەریبگرێت، لەگەڵ ئەوەش ھەوڵ بدرێت ئەو بەشەی تریش داوا بکرێت لە وەزارەتی دارایی عێراق بینێرێت. بەڵام ھەبوون کە لایەنی سەرەکی حکومەتن؛ لە دژی ئەو بۆچوونەی ئەوان قسەیان کردووە.

تیمی وەزاری یەکێتیی جەختیکردوەتەوە، یەکێتیی بە حزب و تیمی حکومەتەوە، سیاسەتێکی میانڕەوانەی گرتووەتەبەر لەگەڵ لایەنەکانی ھەرێم و عێراق و ھاوسەنگی راگرتووە و ھەرگیز ھەوڵی تێکدانی نێو ماڵی لایەنەکانی ھەرێم و بەغدادی نەداوە لەپێناو پۆستێکی دیاریکراودا. بۆیە ئەوانەی ئەو ھەوڵانە دەدەن، بوونەتە باعیسی رێکنەکەوتن و تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد و دواتر خەڵکی کوردستان دەبنە قوربانی ئەو سیاسەتە ھەڵەیە.

دەشڵێت، بەم رەمەزان و بەرەجەژنانە، خۆزگە لەبری بەیاننامە و لێدوان و تەسریباتی ناڕاست، بە ھەموویانەوە ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەیان بدایە کە زیاد لە ١٠ ساڵە ماف و شایستەی مووچەخۆران دەستەبەر ناکرێت. خەڵکی کوردستان راستە پشووی درێژە بەڵام ناکرێت ئەو پشوودرێژییە لەبەرچاو نەگیرێت و مافەکانیان پەراوێز بخرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی دوایین رەوشی ھەرێم و عێراق و بڕیارەکەی پارتی بۆ بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

وتیشی، دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی بڕیارەکەی پارتی رادەگەیەنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...4546474849...673