د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی ڕایگەیاند، سکچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە کە ساڵانە لەگەڵ ھاتنی وەرزی گەرما زۆر زیاد دەکات و بەھۆی کاریگەری بەرزی پلەی گەرما و پیسبوونی سەرچاوەی ئاو و خراپ ھەڵگرتنی خۆراک، لەگەڵ چەند ھۆکارێکی تر.


باسی لەوەشکردووە، ھۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوە لەوانەیە ڤایرۆس، بەکتریا، پاراسایت، خواردنی شیرینی، ھەستیاری بە پڕۆتین، نەخۆشی گەنم و جۆ، ژەھراوی بوون، ھەستیاری بەجۆرە خواردنێک یاخود کۆرۆنا یان چەندین ھۆکاری تر بێت.


بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی)ی منداڵان لە سلێمانی داواش دەکات ھاوڵاتیان بە بێ ڕاوێژ و سەردانی پزیشکی پسپۆڕ دەرمان بەکارنەھێنن، چونکە ھۆکار و چارەسەرەکانیش جیاوازن.