نمایشەکە کە ئێوارەی ئەمڕۆ (٢٧ ئایاری ٢٠٢١) لە ھەولێر کرا، قوباد تاڵەبانی خۆشحاڵی و خۆی دەربڕی کە بەرھەمێکی تەواو کوردی ئەمڕۆ لە بەرچاوی نوێنەری وڵاتان نمایش کراوە و ھیوای خواست ئەمە ببێتە سەرەتا و دەسپێک بۆ بە پیشەسازیکردنی سینەما لە کوردستان و دەرخستنی توانای گەنجانی کورد لە بواری ھونەر.


لە پەراوێزی نمایشەکەدا قوباد تاڵەبانی گفتوگۆی لەگەڵ ستافی بەرھەمھێنەری فیلمەکە کرد کە ئامادەی نمایشەکە بوون و لە بارەی توانای گەنجان و ھونەرمەندانی کورد بیروڕایان گۆڕییەوە و پابەندی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی دووپاتکردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی توانا نیشتمانییە داھێنەرەکان بە تایبەت بواری ھونەری نواندن و جەختیکردەوە سینەما پردێکە بۆ بەستنەوەی کۆمەڵگای کوردی بە دنیای سەردەم و دەکرێت ببێتە ئاوێنەی نمایشی خەون و خولیا و ئازار و بەسەرھاتەکانی نەتەوەی کورد بۆ ھەموو جیھان.