وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، بەرھەمھێنانی کارەبا لە وێستگەی گەرمیان گەیشتووەتە ٨٥ مێگاوات و رۆژانەش بەرھەمھێنانی کارەبا زیاد دەکرێت. 

وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ لەلایەن کۆمپانیای ئەگریکۆوە لەوێستگەی بەرھەمھێنانی گەرمیان دەستکرا بە بەرھەم ھێنانی کارەبا، لە ئێستادا بەرھەمھێنانی کارەبا لەو ێستگەیە گەیشتۆتە ٨٥ مێگاوات.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کارەبا، رۆژانە بڕی بەرھەمھێنانی کارەبا زیاتر دەکرێت، بڕیاریشە تاکۆتایی مانگی حوزەیران بە چەند قۆناغێک بەرھەمھێنان بگاتە ١٦٥ مێگاوات و بخرێتە سەر  تۆڕی نیشتمانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان و سودێکی باشی ھەبێت بۆ کوردستان بە گشتی و گەرمیان بەتایبەتی.