وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق سەردانی دەربەندیخان دەکات
کوردسات نیوز
٢٧ی ئایاری ٢٠٢١
١٬٥٩٧
ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بە رێژەیەکی زۆر کەمیکردوە، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراقیش بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان سەردانی دەربەندیخان دەکات.
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئەمڕۆ ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١ سەردانی دەربەندیخان دەکات بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی کەمبونەوەی ئاوی بەنداوەکان، ھەروەھا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی بەنداوەکانی ھەرێم بۆ بەردانەوەی ئاو و چارەسەرکردنی گرفتەکان.