بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوو رایگەیاندووە، لە ماوەکانی ڕابردوودا دوو تۆمەتبار لە ‌لایەن ھێزەکانیانەوە بە ‌تۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکران، دواتر پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کرایەوە، بۆ ئەو مەبەستە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور ڕەوانەی دادگای کەتنی ھەڵەبجە  ‌ کران بە مەبەستی دادگاییکردنیان.

ئاماژەی بەوەکردوە، بە پێی ماددەی ٣٠ یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان ھەردوو تۆمەتبارەکە سزای یاساییان بۆ دەرچوو، بە یەک ساڵ زیندانیکردن.