جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکاکان زیادی کردووە و شەوی ڕابردوو چەند سەنگەرێکی سوپای عێراق لە سنووری داقوق لەلایەن داعشەوە پەلامار دران، ھەروەھا لە نزیک گوندی بەشیر لە ناحیەی تازە داعش پەلاماری حەشدی شەعبیدا و شەش ئەندامی حەشد بوون بە قوربانی.


بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازی عێراقیش ڕایگەیاند، لە ناوچەی زاب لە قەزای جەویجەی کەرکوک سیخوڕێکی داعشیان دەستگیرکردووە، کە زانیاری لە نێوان حەشارگەی چەکدارانی داعش و شانە نووستووەکان ئاڵوگۆڕکردووە. ھاوکات لە داقوق تیرۆرستێکی تری داعش دەستگیرکرا.