دەقی پەیامەکە : 
بەبۆنەی (٤٥) چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی کۆمەڵەکەتان دەکەم، ھیواخوازم وەک ھەمیشە لەپێشەنگی خەباتی خوێندکاراندا بمێننەوەو گەشەی بەردەوام و ھەنگاوی فراوانتر بھاوێژن لەخەبات و کاری ڕێکخراوەیی و مەدەنیتاندا.
کۆمەڵەی خوێندکاران، ھەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لەپەروەردەکردن و پێگەیاندنی خوێندکاران و لاوانی کوردستان و بەسەدان بەھرەو توانستی ڕابەرایەتیکردن لەم ڕێکخراوەدا پێگەیشتوون.
لەتاریکترین ڕۆژگارەکانی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسی لەناوچووشدا، پێشەوایەتیی دەیان سەرھەڵدان و خۆپیشاندانی جەماوەرییان کردووە، بێ سڵەمینەوەو گوێدان بەھیچ ئاکامێک گیانبەخشیی خۆیان نواندووە لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.
ھاوکات لەبواری زانست، پەروەردەو فێرکردن، ھەمیشە ڕێکخراوێکی داھێنەرو ڕەچەشکێن بووە لەداڕشتنی بەرنامەو فەلسەفەی ھاوچەرخی سیستەمی خوێندن.
جارێکی تر ئەم یادە شکۆدارە بەرزو پیرۆز ڕادەگرین و سەری ڕێزو نەوازش بۆ ھەموو ئەو شەھیدە خوێندکارانە دادەنەوێنین کە لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان شەھیدبوون.
ئومێد دەکەین لەداھاتوودا لەگەڵ ڕێکخراوە خوێندکارییە ھاوتاکانتان پیشەییانەو دوور لەھەژموون و کاریگەریی حیزب پێشڕەوی بکەن بۆ بەدیھێنانی خواست و داخوازییە ڕەواکانی خوێندکاران.