قوباد تاڵەبانی: توانا تەندروستییەکانی ھەرێم دەخەینە خزمەتی رزگاربووانی رووداوەکەی بەغداد
کوردسات نیوز
٢٥ی نیسانی ٢٠٢١
٧٦٠
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دەڵێت، بەخەم و پەژارەیەکی قووڵەوە ھەواڵەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی نەخوشخانەی ئیبن خەتیبمان بیست لە بەغدا، لەناخی دڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین، سەرجەم توانا تەندروستییەکانی ھەرێمی کوردستانیش دەخەینە خزمەتی ڕزگاربووان.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندووە، متمانەمان بە لێکۆڵینەوە فەرمییەکان ھەیە بۆ دیاریکردنی ھۆکاری کەموکوڕییەکان و دیاریکردنی کەمتەرخەمییەکان و چەسپاندنی دادگەریی بۆ ئەوەی ڕووداوی ناخۆشی ھاوشێوە دووبارە نەبنەوە لە داھاتوو.