قوباد تاڵەبانی و ھاوسەرەکەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرت
کوردسات نیوز
٢٤ی نیسانی ٢٠٢١
٥٨٧
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی خۆی و ھاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە کە ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن و لە پەیامێکی ھاوپێچی وێنەکاندا لە دوای خواستنی ھیوای لەشساغی بۆ ھاونیشتیمانیان، داوای لە ھاوڵاتیان کردووە کە دوودڵ نەبن لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و ژیانی خۆشەویستانیان بپارێزن.
قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاندووە، "با ئەرکی سەرشانی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی قورستر نەکەین" .