بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی عومەر سەید عەلی دەکات
٦ی ئابی ٢٠٢٤
١٤
٦ی ئابی ٢٠٢٤
١٤
فڕۆكەی جەنگییەكانی عیراق چەند بۆردوومانێكی بۆ سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لە جەبەل بۆر لە پارێزگای كەركوك ئەنجامدا.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە، بۆردوومانەكە درەنگانێكی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە بووە و ئامانجەكانی بە وردی پێكاوە، هەروەها لەناوبردنی حەشارگەی ئەو تیرۆریستانە لێكەوتووەتەوە، كە هاوكار دەبێت لە كەمكردنەوەی هەڕەشە ئەمنییەكان لە ناوچەكە.
ئەو بۆردوومانە دوای ئەوەدێت كە دوێنێ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كوژرانی والی داعش و هەشت گەورە تیرۆریستی دیكەی لە چیای حەمرین راگەیاند، جەختیشیكردەوە لەوەی هیچ شوێنێك بۆ تیرۆریستان لە عیراق نییە.
نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەی مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچەیان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە وەرناگرن و لەچەند رۆژی داھاتوودا دابەشدەکرێت.
عەلی رەئوف نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەرچەندە بڕیاربوو سبەی مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچەیان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە وەربگرن، بەڵام بەھۆی نەبوونی پارەی نەختینە لە بانکەکاندا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشناکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لەچەند رۆژی داھاتوودا مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
رۆژی ١٧ـی ئەم مانگە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست رایانگەیاند، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی گرێبەست بووەتە مووچە و مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست لە تەواوی پەروەردەکان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت، دواتریش پێکەوە شایستەی دارایی مانگی تەمموز و ئابی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
نزیکەی ساڵێک دەبێت ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق بەڕێوەچووە ، ئێستا وەزارەتی دارایی عیراق رازی بووە لیژنەیەک پێکبھێنرێت بۆ خەرجکردنی پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن، کە ھەندێکیان ١٥٠ ھەندێکی تریان ٢٥٠ ھەزار دیناریان پێ ئەدرێت.
رێکارەکەشی بەم شێوەیەیە ھەژمارێکی بانکی کاتی و خەرجکردنی پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لیژنەکە لەلایەن بەڕێوەبەری گەنجینەی داراییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و بە ئەندامێتی پارێزگاران و بەڕێوەبەرانی بەشی دارایی و پشکنین و نوێنەری کۆمیسیۆن کاروبارەکانی جێبەجێدەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن بە ھاوپێچکراوی لەگەڵ لیستی ناوەکانیاندا لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرجدەکرێت.
ھاوکات، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی ھەر کارمەندێکی کۆمیسیۆن بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەنێوان ١٥٠ بۆ ٢٥٠ ھەزار دیناردایە.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.
راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم مانگە بەھۆی ئەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی ھەینی لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە وادەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، بۆ ئەم مانگەش ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% پلە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
، نوسینگەی رۆژنامەوانی لاھور شێخ جەنگی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە دەربارەی رەوشی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی عێراق و ھەرێمی کوردستان و پرسی ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو.
لاھور شێخ جەنگی جەختیکردۆتەوە لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی ھەوڵی سەرجەم لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان و گرتنەبەری دیالۆگی جدی بە ئامانجی گەیشتن بە دیدی ھاوبەش بۆ چارەسەری ڕاستەقینەی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و ھێنانەدی یەکڕیزیی نیشتیمانی لەسەر کۆی پرسە چارەنووسسازەکان، لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.
لاھور شێخ جەنگی رایگەیاندوە، یەکێتی ھەڵوێستی دووپاتدەکاتەوە بۆ بەردەوامی گفتوگۆکان و پەنابردنەبەر دەستوور و پابەندبوونی ھەردوولا بە رێککەوتنەکانی نێوانیان و لە پێناو چارەسەرکردنی ریشەیی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم و مووچەی مووچەخۆران، لە کۆتایی دیدارەکەدا باس لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بە گرنگ زانرا بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە و ئەنجامدانی چاکسازیی و گۆڕانکاریی لە وڵاتدا.