دەست بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانی تیمی کوردسات نیوزدا گیرا و پەیامنێری کوردسات نیوز بەهۆی بەرکەوتنی بە گازی فرمێسک رێژەوە تەندروستی تێکچوو.

دوای ئەوەی بە گازی فرمێسکرێژ بەرووی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیدا رژێنرا، پەیامنێری کوردسات نیوزیش بەهۆی بەرکەوتنی بە گازەکە دۆخی تەندروستی تێکچوو.

لەلایەکی دیکەوە، ئەو کەلوپەلە رۆژنامەوانییەی تیمی کوردسات نیوز لە دیوی هەولێری بازگەی دێگەڵەوە رووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانیناڕازی پێدەکرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

دوای ئەوەی دەست بەسەر کەولەپەلەکانیاندا گیرا هەریەک لە "گەیلان سابیر و ئەمیر محەمەد پەیامنێرانی کوردسات نیوز، سیروان سدیق و هێمن محەمەد هەردوو کامێرامانی کوردسات نیوز" بۆماوەیەک پەیوەندییان لەگەڵ کوردسات نیوزدا پچڕا.