پنتاگۆن سەرجەم ئۆپراسیۆنە ئەلکترۆنیەکانی دژی روسیا راگرت
رەوەز
٣ی ئازاری ٢٠٢٥
فەرمانی پنتاگۆن بۆ وەستاندنی سەرجەم ئۆپەراسیۆنە ئەلیکترۆنییەکانی دژی روسیا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و زانیارییە میدیاییەکان باس لەوەدەکەن ترەمپ وتوێتی: ئەمریکا کێشەی گەورەتری لە مۆسکۆ هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە چەند دەزگایەکی میدیایی ئەمریکی بڵاویانکردەوە، پیت هێگسێت وەزیری بەرگری ئەمریکا بڕیاری راگرتنی سەرجەم ئۆپەراسیۆنە ئەلیکترۆنییەکانی دژ بە روسیای دەرکردووە.
بەگوێرەی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئەم رێوشوێنە بەشێکە لە پرۆسەیەکی فراوانتر کە ئامانجی دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکایە بەرانبەر بە روسیا و ماوەی کارکردنی بە رونی دیاری نەکراوە.
پنتاگۆن لە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی فرانس پرێسدا بە ئاماژەدان بە پێویستی پاراستنی ئاسایشی ئۆپەراسیۆنەکان، رەتیکردوەتەوە هیچ لێدوانێک بدات.
راگرتنی ئەو هێرشانە لەکاتێکدایە، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، چەند هەنگاوێکی مێژووی بۆ نزیکبوونەوە لە روسیا ناوە، بەتایبەت پێوەند بە پرسی جەنگ لە ئۆکراینەوە.