ئەڵمانیا...ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەناو ژمارەیەک هاووڵاتیدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا
رەوەز
٣ی ئازاری ٢٠٢٥
ئۆتۆمبێلێک لە شاری مەنهایمی ئەڵمانیا خۆی کردووە بەناو خەڵکدا و بەپێی لێدوانی پۆلیسی ئەو وڵاتە، سێ کەس گیانی لەدەستداوە و 24 کەسیش برینداربوون.
میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە؛ شۆفێرەکە لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراوە، بەڵام تا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە.
میدیاکانی ئەڵمانیا، ئاماژە بە زیادبوونی ئەو هێرشانە دەدەن کە لەڕێگەی چەقۆ و ئۆتۆمبێلەوە هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەنە ئامانج و داوادەکەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە بیرێک لە رێگا چارەیەک بکاتەوە.