سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تەرمی ژنێک بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵەوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی تەمەن ٣٤ ساڵ بە کوژراوی دۆزرایەوە و شوێنەواری چەقۆ بە جەستەوەیەتی.

لەو بارەیەشەوە رەمک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بۆ کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، ئەو ژنەی کوژراوە کارمەندی زانکۆی چەرموو بووە.

باسی لەوەشکرد، ژنەکە لەناو ماڵەکەیدا بووە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هیچ کێشە و گرفتێکی نەبووە. 

ئەوەشی خستە روو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و بڕیاری دادوەر بۆ دەستگیرکردنی کەسی تاوانبار دەرکراوە.