وەفدەكەی دەم پارتی كۆبوونەوەیەكی چوار سەعاتییان لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامدا
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وەفدی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵی كرد و كۆبونەوەیەكی چوار سەعاتی لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامدا.
بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكانی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، وەفدی دەم پارتی كە لە هەردوو پەرلەمانتار سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان پێكهاتبوون، بۆ جاری دووەم لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵییان كرد و دیدارێكی چوار سەعاتییان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە ئەنجامدا و رایانگەیاند، رۆژی پێنج شەممە راگەیاندراوێك لەبارەی ئەنجامی سەردانەكە بڵاودەكاتەوە.
رۆژی 28ـی كانوونی دووەمی رابردووش هەمان وەفدی دەم پارتی لەسەر داواكاری و پێشنیازی جەهەپە سەردانی ئۆجەلانیان كرد بۆئەوەی هاوكاربێت لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، دواتر وەفدەكە وەڵامی ئۆجەلانیان هێنایەوە بۆ پارتەكانی توركیا.
پێشتریش سری سورەیا ئۆندەر رایگەیاندبوو، دوای دیداری دووەم لەگەڵ ئۆجەلان، لە داهاتوودا دیداری سێیەمیشیان دەبێت و نەخشەڕێگەیەك بۆ پرۆسەی نوێی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان دەخەنەڕوو.