راوێژكارێكی ترەمپ وادەی بڕیارە قورسەكان دژ بە ئێران ئاشكرا دەكات
یەحیا
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
راوێژكارێكی ترەمپ وادەی بڕیارە قورسەكان دژ بە ئێران ئاشكرا دەكات و دەڵێت، تاران هەژموونی ناوچەیی لەدەستداوە.
مایك واڵتز راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا رایگەیاندووە، ئێران لە قۆناغی بەرگریدایەو كاریگەری ناوچەیی و بەرگری ئاسمانی لەدەستداوە.
وتیشی، ئیدارەی ترەمپ بەنیازە لە مانگی داهاتوودا كۆمەڵێك بڕیاری یەكلاكەرەوە دژ بە ئێران دەربكات و ئەوەش كاتێكی گونجاوە.
ترەمپ لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو رایگەیاند، ئەمریكا هەوڵی زیانگەیاندن بە ئێران نادات، بەڵام رێگەش نادات ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.