ژن و پیاوێک لە سنووری پارێزگای هەولێر کوژران
١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی لە سنووری ناحیەی بەحرکە لە هەولێر ژن و پیاوێک کوژران.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی شێخە شل لە سنووری ناحیەی بەحرکە لە هەولێر ژن و پیاوێک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوژران و بە پێی زانیارییەکان تەمەنیان لەنێوان ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵاندایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و لێکۆلینەوەکانیان دەستپێکردووە.
جێی ئاماژەیە، شەوی رابردوو لە هەولێر لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا و تائێستا تۆمەتبارەکە دەستگیر نەکراوە.