هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، لە بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیادا لە گوندی مسربی سەر بە شارۆچكەی سرین لە باشووری كۆبانی 5 كەس "شەهیدبوون" و سێ‌ كەسی تریشیان برینداربوون.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیادا لە گوندی مسربی سەر بە شارۆچكەی سرین لە باشووری كۆبانی 5 كەس "شەهیدبوون" و سێ‌ كەسی تریشیان برینداربوون كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.

هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی دەوروبەری كۆبانێ و بەنداوی تشرین بەردەوامە، ئەمەش مەترسی رووخانی بەنداوەكەی زیاتر كردووە كە دەبێتە هۆی دروستبوونی كارەسات بەدرێژایی رووباری فورات، ئەوەش تەنها توركیا لێی بەرپرسیار دەبێت.