کەرەستە و شمەکی بەشێک لە ئەنفالکراوان کە زۆرینەیان منداڵن لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
پەری نوری راوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆمار بە کوردسات نیوزی راگەیاند زۆرینەی ئەو رووفاتانەی لە چەند رۆژی رابردوودا هەڵگیراونەتەوە ژن و منداڵن، بە شێوەیەک کە دایکێک لەگەڵ منداڵەکانیدا باوەشیان بەیەکدا کردووە.
پەری نوری وتیشی، کۆی ژمارەی رووفاتە هەڵگیراوەکان تا ئێستا گەیشتووەتە ٩٣ رووفات و زۆرینەیان ژن و منداڵن.
بە هەوڵی خانمی یەکەمی عیراق لەگەڵ ژمارەیەک رێکخراوی ناوخۆی و نێودەوڵەتی ژمارەیەک گۆڕی بەکۆمەڵ لە بیابانەکانی سەماوە دۆزرانەوە، کە رووفاتی ئەنفالکراوانی کوردی تێدایە.