قەدەغەی هاتوچۆ دەستیپێکرد و بژمێرەکان لەماوەی دوو رۆژدا سێ جار سەردانی ماڵان دەکەن
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١١٢
وەزارەتی پلاندانان رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا بژمێرەكان لە سەعات ٧ـی بەیانی بۆ ١٢ـی شەو سێ جار سەردانی ماڵان دەکەن، هەر ماڵێكیش دەرگایان لێنەكاتەوە بە شوێنێكی داخراو دادەنرێت.
قوسەی عەبدولفەتاح بەڕێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی لە دەزگای ئامار و سیستمی زانیاری جوگرافی لە وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، بژمێرەكان سەعات ٧ـی بەیانی دەست دەكەن بە سەردانیكردنی ماڵی هاووڵاتیان بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەو زانیاریانەی كە پێشوەخت بە ئەلیكترۆنی تۆماركراون.
وتیشی، بژمێرەكان سێ جار سەردانی خێزانەكان دەكەن بۆ دڵنیابوونەوە لە زانیارییەكانیان و ئامادەبوونی هاووڵاتیان لە ماڵەكانیان.
قوسەی عەبدولفەتاح ئەوەشی خستەڕوو، بژمێرەكان دەستەواژەی "خانووەكە داخراوە" لەسەر ئەو ماڵە دەنوسن كە دەرگایان لێناكانەوە، پاش ئەوەی سێ جار سەردانیان كردووە لە ماوەی سەرژمێریدا و لە كاتی جیاوازدا.