قوباد تاڵەبانی داوا لە هاووڵاتیانی كەركوك دەكات وەك ئەركێكی نیشتمانی، بۆ خۆتۆماركردن لە پرۆسەی سەرژمێری، بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان، بەشێكی دانەبڕاون لە جەستەی نیشتمان.

جەختی لەوەش كردووەتەوە، لەم سەرژمێرییەدا وەك ئەركی نیشتمانی با ئەوانەی سەر بە ناوچە دابڕیندراوەكانن بگەڕێنەوە زێدی رەسەنیان و بەشدار بن لەم پرۆسەیە.

قوباد تاڵەبانی هەروەها دەڵێت، خۆی كە "نفوسی" لەسەر كەركوكە، وەك هاووڵاتییەك ئەو ئەركە بەجێدێنێت و بە شانازییەوە لەكەركوك دەبێت.