لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كێشە بۆ سەرژمێری دروستكراوە
هادی
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٤٩
لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كێشە بۆ سەرژمێری دروستكراوە و یوزەر و پاسۆردی فۆڕمی ناو تابلێتی بژمێرەكان ناكرێتەوە، سالار مەحمودیش دەڵێت، كێشەكە سیاسییە.
سالار مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، كێشە بۆ دانیشتووانی ناحیە و گوندەكانی نێوان كەلار و جەلەولا دروستبووە و كێشەكەش سیاسییە.
وتیشی، لە ناحیەی كۆكز و نزیكەی ١٠ گوندی ناحیەكە، ٤٠ بژمێر لە بەیانییەوە تائێستا فۆڕمی ناو تابلێتەكانیان كارا نابێت و یوزەر و پاسۆردی فۆڕمی ناو تابلێتی بژمێرەكان ناكرێتەوە.
هاوكات سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەسەر هێڵن بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارانەبوونی تابلێتەكان، كە بە كێشەیەكی سیاسی دایدەنێین.ڤ