زانیاری نوێ لەبارەی وادەی کۆتایی تۆمارکردنی بایۆمەتری موچە ئاشکرا دەکرێت
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٣٧٨
ئەمڕۆ دواین وادەیە بۆ تۆماری بایۆمەتری ئەو موچەخۆرانەی كە تائێستا خۆیان تۆمارنەكردووە و بایۆمەترییان نییە.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ سەعات شەشی ئێوارە دواین وادە دەبێت بۆ تۆماری بایۆمەتری ئەو خانەنشین و موچەخۆرانەی كە تائێستا خۆیان تۆمار نەكردووە. سەرچاوەیەكیش بە كوردسات نیوزی وت، ئەگەری هەیە وادەی دروستكردنی بایۆمەتری بۆ مووچەخۆران درێژبكرێتەوە.
پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندبوو، ئەو مووچەخۆر و خانەنشین و خاوەن پێداویستییە تایبەت و وارسی شەهیدانەی تائێستا خۆیان لە سیستمی بایۆمەتری تۆمارنەكردووە ٢٠ی ئەم مانگە دواین وادەیە خۆیان تۆماربكەن، بەڵام ٢٠ و٢١ی مانگ پشووە بەهۆی پرۆسەی سەرژمێری و قەدەغەی هاتوچۆوە بۆیە ئەمڕۆ دوا وادەیە.
راشیگەیاندبوو، هەر كەسێك تۆماری بایۆمەتری نەبێت لەلایەن حكومەتی عیراقەوە موچەكەی رادەگیرێت.