كاروان یاروەیس: كورد هەیە بە ٥٠٠ دۆلار ناسنامە بۆ عەرەبی هاوردە دەردەهێنێت
هادی
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١٦٣
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، لە ناوچە كوردستانییەكان كورد هەیە بە ٥٠٠ دۆلار ناسنامە بۆ عەرەبی هاوردە دەردەهێنێت.
كاروان یاروەیس لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێچەوانەوەی هەموو ئەوانەی دڵنیایی دەدەن، مەترسیی قوڵی هەیە، ئەو سەرژمێرییە لە داهاتوویەكی نزیكدا، هێندەی دیكە چارەنوسی ناوچە كوردستانییەكان بخاتە مەترسییەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەچەند ساڵی رابردوودا بەئێستاشەوە جوتیاری كورد سەدان دۆنم زەوی كشتوكاڵی بە عەرەبی هاوردە فرۆشتووە، بەشی زۆری ئەو خانوانەشی كە حكومەتی هەرێم وەك پشتێنەیەكی گرنگ لە زەنگاباد بۆ ئاوارە كوردەكان دروستیكردوون كە سەرووی ٤٠٠ خانوو بوو، بە پارەیەكی كەم بە بەعەرەبی هاوردە فرۆشراون.
دەشڵێت، كوردی واهەیە، بە ٥٠٠ دۆلار بەرتیل نفوسی عەرەبی هاوردە دەگوازێتەوە بۆ ناوچە كوردستانییەكان و بەپێچەوانەشەوە بەهەمان پارە نفوسی كورد دەگوازێتەوە.